کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند کە ١ ملیار بەکارهێنەری کرۆم هەیە لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان
کۆمپانیای گوگڵ چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بە فەرمی وەشانی ٥٠ـی لە وێبگەرەکەی کە ناسراوە بە گوگڵ کرۆم ڕاگەیاند لە ماڵپەڕی تایبەت بەو بەرنامەیە، ئەم بەرنامەیەش دوای ٨ ساڵ لە دەرکردنی بە شێوەیەکی بەرچاو خێرا و پارێزراو کراوە لە لایەن گەشەپێدەرانی گوگڵەوە.
گوگڵ هەر بە کۆمپیوتەر نەوەستاوە بەڵکو وەشانێکی تایبەتی لەو وێبگەرە بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕاگەیاندووە و بەردەوام بەرەو پێش و پارێزراوی دەکات لە ڕووی بەکارهێنانەوە.
شایەنی باسە کۆمپانیای گوگڵ لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ئینفۆگرافیکێکەوە ئامار و داتای بەکارهێنەرانی ئەم ئەپی لەسەر هەدوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕاگەیاندووە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
کردنەوەی لاپەڕەکان لە هەردوو سیستەمەکە مانگانە گەیشتۆتە ٧٧١ ملیار لاپەڕە، وە نووسین وشە گەیشتۆتە ٥٠٠ ملیار ووشەی مانگانە لەم ئەپە، وە کۆمپانیای گوگڵ هەر لە ئینفۆگرافیکەکەدا دەڵێت: سوپاس بۆ گەڕانی خۆکار تەواوکەر. بە پشت بەستن بە تێکرای خێرایی نوسینی ٣٠ وشە لە هەر خولەکێکدا تۆ ١٨٢,٥٢٨ ساڵ لە نوسین پاشکەوت دەکەی. ئەوەش ڕێگەی بەخشینی ئێمەیە بە بەخشینی شتێک بە دەستەکانت!
وە خەرج کردن و بەکارهێنانی داتا گەیشتۆتە ٢ ملیۆن گێگابایت لە داتا مانگانە، کە ئەمەش ٢٦ ساڵ کاتی دەویت بۆ بەردەست بوونی، وە وەرگێڕانی لاپەڕە بۆ مانگێک گەیشتۆتە ٣.٦ ملیار لاپەرە، وە ٩.١ ملیار نموونەی خودکار پێشکەش کراوە لە لایەن ئەپەکەوە لە کاتی گەڕان، وە کرۆم پارێزگاری لە ١٤٦ ملیۆن هەوڵدانی دزە کردن گرتووە لە لایەن هاککەرانەوە لە هەموو مانگێک، وە کۆمپانیای گوگڵ یەک ملیۆن و نیو دۆلاری بۆ ئەو کەسە داناوە کە بتوانی ئەو وێبگەرە هاک بکات یاخود کەلێنێکی ئاسایشی لێ بدۆزێتەوە، ئەمەی خوارەوەش ئینفۆگرافیکەکەی کۆمپانیای گوگڵە.